لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن



مامۆستایانی ناڕازی بڵاویانکردەوە، لەسەر ڕێگرییەکەی ئەمڕۆ لە چوونیان بۆ بەغدا لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەکەن.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9 ، مامۆستایانی ناڕازی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی ئەنجام بدەن، و تییدا باس لە هۆکاری ڕێگری لێکردنیان بکەن لە چوونیان بۆ بەغدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەدان مامۆستا لە چەندین ناوچەوە کۆبوونەوە و بەڕێکەوتن بەرەو بەغدا، بەڵام لە بازگەکان ڕێگرییان لێکرا و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕانەوە،

چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بۆ خۆپیشاندان بوو لە مەیدانی تەحریر، و دەربڕینی نارەزایەتی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە دواکەوتنی مووچەکانیان و ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەیان، بەڵام ڕێگرییان لێکرا و گەڕانەوە و بڕیاریاندا سبەینێ خۆپیشاندان بکەن.

پێشت بۆ مامۆستایان… 86 ڕێكخراو داوای شكاندنی بایكۆت و پێدانی مافەكانيان دەكەن
لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە سێ‌ كەس دەستگیر كران
دواتر لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە سێ‌ كەس دەستگیر كران
ەیوەندیدار