دوای بڕیارەکەی پەروەردە مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڵاویانکردەوە، لە وەڵامی ئەو فشارانەی دەکرێت سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن.

مامۆستایانی ناڕازی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەیان بەوەداوە، سبەی دووشەممە بە خۆپێشاندانی سەرتاسەری وەڵامی فشارەکان دەدەنەوە،

ئەمڕۆش لە بەغدا و لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەچوو، هەرجەندە لە بازگەکان ڕێگری کرا لە چوونی سەدان مامۆستا بۆ بەغدا بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندان،

پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ 27 تسرینی دووەم دەوامی فەرمی و ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا دەستپێبکاتەوە، و کۆتایی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان بهێنرێت، مامۆستایانی ناڕازیش وەڵامیان دانەوە و ڕایانگەیاند سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

ماوەی زیاتر لە ٢ مانگە پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان ڕاگیراوە، مامۆستایان داوای دابەشکردنی مووچەکانیان و دامەزراندنی وانەبێژان وپلەبەرزکردنەوە دەکەن، و حکومەتیش هیچکام لەم هەنگاوانەی جێبەجێنەکردووە.  

لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە سێ‌ كەس دەستگیر كران
پێشت لەسەر دزین و ساخكردنەوەی پارەی ساختە سێ‌ كەس دەستگیر كران
كڕینی بەنزین دەكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی
دواتر كڕینی بەنزین دەكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار