نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە



بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەرقەواڵە داراییەکەنی گەنجینەی ئەمریکاوەیە، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئەو کانزایە و دوێنێ هەینی نرخی هەرئۆنسەیەک زێڕ لە هەزار و ٩٩٠ دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و دوو دۆلار بەرزبووەوە.

ئەوەی جێگای ئومێدە لەنێو بازاڕە داراییەکاندا ئەوەیە بانکی ناوەندیی ئەمریکا کۆتایی بە بازنەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی هێناوە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.

دەرخستەی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی لە جیهاندا هەڵدەسەنگێنێت، رۆژی هەینی بەرێژەی ٠.٣٪ دابەزی و ئەمەش بوو بەهۆی دابەزینی نرخی کانزا و کاڵاکان.

کۆمیرزبانک کە بانکێکی ئەڵمانییە لە بارەی بازاڕی زێڕەوە ئاماژەی بەوەکرد، “داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا بە گشتی دڵخۆشکەر نین، ئەمەش ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا درووستبکات و بەنزیکەیی ساڵی داهاتوو، بانکەکە دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکات، کە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ”.

شرۆڤەکارێکی کۆمپانیای ڕاوێژکاریی (تی دی سێکیوریتی) لەو بارەیەوە باسی لەوەکرد، “پێمانوایە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەر لەوەی ڕێژەی هەڵاوسان دابەزێت بۆ ٢٪ کە ئامانجی بانکی ناوەندییە، دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەکات”.

قائیمقامیەتی پێنجوێن: کێشەی کارەبا چارەسەرکرا
پێشت قائیمقامیەتی پێنجوێن: کێشەی کارەبا چارەسەرکرا
هۆشدارى لە کاریگەرییەکانى شەڕى ئیسرائیل و حەماس لەسەر عێراق دەدرێت
دواتر هۆشدارى لە کاریگەرییەکانى شەڕى ئیسرائیل و حەماس لەسەر عێراق دەدرێت
ەیوەندیدار