هۆشدارى لە کاریگەرییەکانى شەڕى ئیسرائیل و حەماس لەسەر عێراق دەدرێت



ئاژانسێکی ئەمریکی بەناوی “مودیزى” کە تایبەتە بە شیکاریی و لێکۆڵێنەوە ئابورییەکان ئاماژە بە کاریگەرییەکانى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات لەسەر عێراق و درێژەکێشانی جەنگەکە بە مەترسیی ناوى دەبات لەسەر ئەو وڵاتە.

مودیزی هۆشداریدەدات لە ئەنجامى زیادبوونى گرژییەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس و دەستوەردانى ئێران و ئەمریکا و ئەوەش ئەگەرى هەیە کاریگەریی بنچینەیی لەسەر عێراق دروست بکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا بەشی زۆری جەنگەکە لە کەرتی غەززەدا چڕ بووەتەوە، بەڵام بەرفراوانبوونی بۆ ناوچەکانى دیکە کە ئئەگەرێکی کەمی هەیە کاریگەریی ئابورى لەسەر عێراق دروست دەکات.

سەبارەت بە کاریگەرییە ئابورییەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و درێژەکێشانی ئاماژە بەوەکراوە، دەکرێت ئەم جەنگە ببێتە هۆى وەستانى کار لە گەروى هورمز کە عێراق زۆرینەى هەناردە نەوتییەکانى لەوڕێیەوە دەکات ئەوەش کاریگەریی لەسەر ئابوری عێراق دروست دەکات.

ئاژانسی مودیز، عێراقى بە CAA1 پلەبەند کردوە کە ئەگەرى ڕوودانى قەیران هەیە تێیدا لە ڕوى ئابورییەوە و دەڵێت: ئەم ڕێژەیەى دیاریکراوە ئەنجامى پشتبەستنى دارایی و دەرەکى عێراقە بە هایدرۆکاربۆنەکان و ئەمەش ئەگەرى هەیە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووى بەرز و نزمی بەرچاوى نرخى نەوت بکاتەوە و مەترسیش لەسەر گواستنەوەى کاربۆن دروست بکات.

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
دواتر خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
ەیوەندیدار