ڕوسیا هاوکاری زیاتری ڕەوانەى کەرتی غەززە کرد



حکوومەتی ڕوسیا ناردنى کاروانێکى نوێی هاوکارییە مرۆییەکانى بۆ کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، هاوکارییەکانی ڕوسیا لەڕێى میسرەوە دەگاتە کەرتی غەززە.

وەزارەتى فریاکەوتن و بەدەمەوەچوونی ئەمڕۆ شەممە لەڕێى فڕۆکەخانەى جۆکۆفسکییەوە لە مۆسکۆ بۆ فڕۆکەخانەى عەریش لە میسر ڕوسیا ناردنى فڕۆکەیەکى دیکەى هاوکاریی مرۆیی بۆ دانیشتوانى غەززە ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو فڕۆکەیە بڕى ١٥ تۆن خواردنى منداڵان و پێداویستییە پزیشکى و کەسییەکانى تێدایە.

ئەو وەزارەتە لەڕێگەی کەناڵى تایبەتى تێلیگرام بەخۆی بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتى فریاکەوتن و بەدەمەوەچوونی ڕوسیا هاوکاریی مرۆیی نوێی گەیاندە دانیشتوانى غەززە کە بڕەکەى ١٥ تۆنە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێداویستییە مرۆییەکان جگە لە پێداویستى منداڵان و تەندروستى شوێنى خەوتن و بەتانیشى تێدایە و لەڕێى مانگى سورى میسڕییەوە دەگاتە دانیشتوانى کەرتی غەززە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ دروستبونى شەڕى نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕوسیا یەکێکە لەو وڵاتانەى هاوکارییەکانى ڕەوانەى غەززە دەکات و پێشتریش چەند کاروانێکى دیکەى هاوکاری پێشکەش ئەو کەرتە کردووە.

خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
پێشت خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامدەدرێت
تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی؛ قوربانی لێکەوتەوە
دواتر تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی؛ قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار