تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانەکانی؛ قوربانی لێکەوتەوە



ڕۆژی هەینی ئۆتۆمبیلێک لە ناوەڕاستی شاری مەنبەج لە باکووری سووریا تەقیەوە و قوربانی لێکەوتەوە، هاوکات لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سنووری چیای قەندیل و نزیکەی شەش گوندی دەوروبەری شارەدێی سەنگەسەر بۆردوومان کران.

بەپێی زانیارییەکانی “نۆرس پرێس” ڕۆژی هەینی لە باکووری سووریا دوو ئۆتۆمبیل لەلایەن هێزەکانی تورکیا، لە دوو شوێنی جیاواز هێرشیانکرایە سەر، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان کارمەندی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بوو لە شاری عامودێ گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج هیچ لێدوانێکیان لەسەر تەقینەوەکە نەداوە.

هاوکات لە چوارچێوەی بۆردوومانەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان، ڕۆژی هەینی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە سنووری چیای قەندیل و چەند گوندێکی شارەدێی سەنگەسەری بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان ئاشکرا نەکراون و هیچ لایەنێکی ئەمنیش ڕوونکردنەوەی لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەداوە.

ڕوسیا هاوکاری زیاتری ڕەوانەى کەرتی غەززە کرد
پێشت ڕوسیا هاوکاری زیاتری ڕەوانەى کەرتی غەززە کرد
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار