مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە



مامۆستایانی ناڕازی لە دوای داواکەرییەکەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن” تا چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە درێژە بە بایکۆت ناڕەزایەتیەکان دەدەین”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە23 ی تشرینی دووەمی 2023، مامۆستایانی ناڕازی وەڵامای ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی یان دایەوە و ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆت تا پرسی مووچە و شایستەکانی ترمان جێبەجێدەکرێت،

مامۆستایانی نارازی لە روونکردنەوەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن،ئێمە لە نوێنەرانی مامۆستایانی سەرجەم شاروشارۆچکەکان، لێرەوە ڕای دەگەیەنیین بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و تا چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە درێژە بە بایکۆت ناڕەزایەتیەکان دەدەین.

روونیشیان کردۆتەوە، کە ئەوان ئاواتەخوازبوون ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لەجیاتی داوای شکاندنی بایکۆت لەمامۆستایان ، داوای لە حکومەتی هەرێم بکردایە ئەو داواکارییانەی مامۆستایان جێبەجێ بکات کە جێبەجێکردنیان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،

داواکارییەکانی مامۆستایان بریتین لە :

١ــ دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە

٢ـ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

٣ ــ دیاریکردنی چارەنوسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانمان .

٤ـ دیاری کردنی چارەنوسی سێ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ .

ڕاشیان گەیاند، بۆ درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکان ڕۆژی یەکشەممە مامۆستایان ناڕەزایەتیەکان دەبەنە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ گەڕانەوەشیان لێرە بەگوڕێکی تر ناڕەزایەتیەکان دەست پێدەکەنەوە،دووبارە ڕایدەگەیەنین، بایکۆت بەردەوامە ، بۆ ئەوەی کاتێکی تر و ساڵێکی تر بایکۆت نەکەینەوە .

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژ و بەشێک لە فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن و یەکلایی کردنەوەی پرسی مووچە دەکەن، بڕیاریشە ڕۆژی یەک شەممە بچنە بەغدا و لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

قوباد تاڵەبانی: خولیای شەترەنج دەکەم و هەوڵ دەدەم فێربم
پێشت قوباد تاڵەبانی: خولیای شەترەنج دەکەم و هەوڵ دەدەم فێربم
تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی( نەفەس ) هەولێر سەوز دەکات
دواتر تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی( نەفەس ) هەولێر سەوز دەکات
ەیوەندیدار