تورکیا لە ڕێگەی پڕۆژەی( نەفەس ) هەولێر سەوز دەکات



تورکیا بە دەستپێکردنی پڕۆژەی نەفەس، بە چەند هەنگاوێک لە ڕێگای چاندنی نەمامەوە، شاری هەولێر سەوز دەکات و لە قۆناغی یەکەمیشدا بڕی ١٢ هەزار نەمام لە بەرزاییەکانی کەسنەزان لە ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەچێنێت و بڕیارە بە چەند هەنگاوێک بە گشتی بڕی ٤٧ هەزار نەمام لە هەرێم بچێنرێت.

هەڵەمەتەکە بە ئامادەبوونی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری پێشووی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری تورکیا مەھدی ئەکەر، پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو، چەندین بەرپرس و کاربەدەستی تر دەستیپێکرد.

لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییدا، بێگەرد تاڵەبانی وتی: “ئەم پڕۆژەیە بەرهەمی هەماهەنگی و کارکردنی بەیەکەوەیە لەگەڵ کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، بە خۆشحاڵییەوە کۆنسوڵی تورکیا لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە هەرێم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ پەیوەندییەکی زۆر باشی هەبووە و لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بەتایبەت لە بواری پەرەپێدانی کەرتی كشتوکاڵ قسەمان کردووە، یەکێک لەو بابەتانە بریتیی بوو لە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، چونکە هەموو وڵاتان لە هەمبەر دانانی پلانی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکە، دەیانەوێت هەماهەنگی یەکتر بکەن”.

مەهدی ئەکەر وتی: “ھەسارەی زەوی رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت و ئاو و هەواش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت،

لەم ڕێورەسمەدا، ١٢ هەزار نەمام دەچێنین و هیوادارین لە داهاتوودا ئەم شوێنە ببێتە دارستانێكی چڕ،

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “بابەتی گۆڕانکاری ئاو و هەوا لەلای هەموو حکوومەتەکان و دامەزراوەکانی دیکەی وڵاتان یەکێکە لە پرسە گرنگەکان، لە هەرێمیش پلانی ستراتیژی دانراوە، هەروەها لێکەوتەکانی گۆڕانکاری ئاو و هەوا لە ناوچەکەی ئێمە بە ڕوونی دیارە کە چەند ساڵێکی وشکەساڵیمان بەڕێکرد و زستانەکەش ئەوەندە بەهێزبوو کە بووە هۆی لافاو، بۆیە ئەم هەماهەنگییەی ئێمە لەگەڵ تورکیا کارێکی گرنگە، لەم پڕۆژەیەشدا لە قۆناغی یەکەم بە ٤٧ هەزار نەمام هاوکاری هەرێم دەبن و سەرەتاش ١٢ هەزار نەمام لە هەولێر دەچێنن”.

دواتر لە هەڵمەتێکدا دەستیان کرد بە چاندنی ژمارەیەک لەو نەمانانەی کە گەیشتبووە هەولێر و بڕیاریشە هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوام بێت بۆ چاندنی تەواوی ئەو نەمامانەی کە لە تورکیاوە هێنراوەتە هەولێر.

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
پێشت مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
دواتر پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە
ەیوەندیدار