هۆشداری دەدرێت لە هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق



ڕۆژی پێنجشەممە، پسپۆری سەربازی، عەمید عەدنان کینانی خانەنشینکراو، هۆشداریی دا لە نیاز و پلانی هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ لێپرسینەوە و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست لە دژی هێزەکانی ئەمریکا.

عەدنان کینانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگای “مەعلومە” ڕایگەیاند، “عێراق لە مەترسی تێوەگلانی شەڕدایە، دەبێت بە شێوەیەکی عەقڵانی مامەڵە بکات بۆ ئەوەی نەچێتە ناو شەڕەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنەکانی عێراق دەبێت مامەڵەکانیان لەگەڵ دوژمنێک لەبەرچاو بگرن کە چەکی مەترسیداری هەیە و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر خاکی عێراق، بەتایبەتی کە ئەمریکا هیچ پیرۆزییەکی نییە، هیچ پابەندبوونێکی بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە و ڕێز لە سەروەری دەوڵەتان ناگرێت”.

هێزەکانی ئەمریکا: ژمارەیەک هێرشی درۆنی حوسییەکانمان تێکشکاند
پێشت هێزەکانی ئەمریکا: ژمارەیەک هێرشی درۆنی حوسییەکانمان تێکشکاند
وێنە؛ حەشد تەرمی کوژراوەکانی ناشت و هێرشی کردەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
دواتر وێنە؛ حەشد تەرمی کوژراوەکانی ناشت و هێرشی کردەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
ەیوەندیدار