هێزەکانی ئەمریکا: ژمارەیەک هێرشی درۆنی حوسییەکانمان تێکشکاند



فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ژمارەیەک هێرشی درۆنییان شكستپێهێناوە کە بە وتەی خۆی لە یەمەنەوە ئاراستە کراون.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کەشتییەکی ئەمریکی لە دەریای سوور بووە و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکشاندووە، کە ببەرەبەیانی ئەمڕۆ لەو ناوچانەوە ئاراستەکراون کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانی یەمەندان.

سێنتکۆم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، “هێرشەکان لەلایەن کەشتیی جەنگی یو ئێس ئێس تۆماس هودنەر شکستیان پێهێنراوە و کەشتییەکە و تاقمی سەر کەشتییەکەش زیانیان بەرنەکەوتووە.”

ئوەش لەکاتێکدایە، حوسییەکان بە فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ بزوتنەوەی حەماس ڕاگەیاندووە لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، ئیسرائیلیش تێکشاندنی زۆربەیانی ڕاگەیاندووە.

حوسییەکان هەڕەشە لە کەشتییە بازرگانییەکانی  ئیسرائیل دەکەن. ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕایانگەیاند لە دەریای سوور دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلیدا گرتووە کە ٢٥ سەرنشینی تێدابوو.

لایخۆیەوە ئیسرائیل باسی لەوەکرد، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە “ڕووداوێکی مەترسیداری جیهانییە” و، سوپای ئەمریکاش بە “پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی” ناوی برد.

هێرشەکەی ئەمڕۆی حوسییەکان و تێکشاندنیان لەلایەن ئەمریکاوە دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دێت لە شەڕ و پێکدادان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٣ هەزار فەلەستینی و ١٢٠٠ ئیسرائیلی کوژراون، لەنێویاندا ٣٩١ سەربازی ئیسرائیلی هەن کە ٧٠یان لە دوای دەستپێکردنی هێرشە زەمینییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.

سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگرت
پێشت سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگرت
هۆشداری دەدرێت لە هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق
دواتر هۆشداری دەدرێت لە هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق
ەیوەندیدار