وێنە؛ حەشد تەرمی کوژراوەکانی ناشت و هێرشی کردەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر



حەشدی شەعبی تەرمی ئەو چەکدارانەی بە خاكسپارد کە لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا کوژران و جارێکی دیکەش هێرشیکردەوە سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، “مقاوەمەی ئیسلامی” کە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران پێکهاتووە ڕایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە.

ڕاشیگەیاند، هێرشەکە “وەڵامی ئەو تاوانەنەیە کە دوژمن لە غەززە ئەنجامیان دەدات”.

هێرشەکە دوای ئەوە هات شەوی ڕابردوو حەشدی شەعبی بە ڕێوڕەسمیك تەرمی ئەو چەکدارانەی بەخاکسپارد کە لە بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان لە جورفلسەخر کوژران.

بۆردومانەکەی ئەمریکا کاردانەوەی سیاسی لێکەوتەوە و سەرۆك کۆمار و حکومەتی عێراق ئیدانەیان کرد.

وەزارەتی دەرەوەش باڵیۆزی ئەمریکای بانگهێشتکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو هێرشەی کە بە بێ ئاگاداری حکومەتی عێراق ئەنجامدرابوو.

ئەمریکاش ڕایگەیاند، بۆردومانەکە وەڵامێك بووە بۆ ئەوە هێرشانەی لە عێراق و سووریا دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانیان.

 

هۆشداری دەدرێت لە هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق
پێشت هۆشداری دەدرێت لە هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق
میدیای فەرمی ئیسرائیل: “سبەی کاتژمێر 10 ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە دەست پێدەکات”
دواتر میدیای فەرمی ئیسرائیل: “سبەی کاتژمێر 10 ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە دەست پێدەکات”
ەیوەندیدار