دۆلار لە 153 هەزار دینار نزیك بووەوە



دینار بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی، دۆلاریش ئێستا بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، چاودێرێکیش دەڵێت تا ناردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دەرەوە ڕانەگیرێت، بەهای دۆلار بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

ماوەی سێ ڕۆژە بەهای دۆلار بەردەوام بەرزدەبێتەوە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵە دەکات، بەڵام لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، ئێستا لە بازاڕەکانی سلێمانی بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شوان محەمەد، لە بازاڕی دۆلارەی سلێمانی بە (خەڵك) ڕاگەیاند، ئەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەردەوام دەبێت، پێشبینی ناکات بەم نزیکانە بەهای دۆلار دابەزێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیکاتە بازاڕەوە دەبرێتەوە دەرەوەی عێراق، ئەمەش وایکردووە نەتەوە یەکگرتووەکان سزا بەسەر چەند بانکێکدا لە بەغدا بسەپێنێت، بە تۆمەتی ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی دراوەکەیان بەهای لەدەستداوە.

جگە لە دابەزینی بەهای دینار، هاوکات تمەنیش بەهاکەی بە تەواوی لەدەستداوە، سێ ملیۆن و ٧٥٠ ملیۆن تمەن بەرامبەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.

 

 

ئەردۆغان: چی دیكە ئاراممان بەرامبەر یەپەگە نەماوە
پێت ئەردۆغان: چی دیكە ئاراممان بەرامبەر یەپەگە نەماوە
هاووڵاتییەكی كورد لە كەركوك دەكوژرێت
دوات هاووڵاتییەكی كورد لە كەركوك دەكوژرێت
پەیوەندیدار