ئەردۆغان: چی دیكە ئاراممان بەرامبەر یەپەگە نەماوە



 

دوای زیاد لە 11 ساڵ لەدژایەتی ئەنقەرە بۆ دەوڵەتی سووریا و خودی بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی سووریا، ئێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناچاربووە بەهۆی گیرخواردنی بەدەست ڕۆژئاوای كوردستانەوە، داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەسەد دەكات، بەڵام ئەسەد ئامادەنییە، دەڵێت، نابێـتەهۆكار بۆ بوونەوەی ئەردۆغان بە سەرۆكی توركیا.

جارێكی دیكە ئەردۆغان لەنوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەئەوە كردووە كە بیرە نەوتەكانی باكووری سووریا لە ژێر دەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدان‌و یەپەگە نەوت دەفرۆشێت بە دەرەوە.

ئەردۆغان جارێكی دیكە داوایكرد ڕووسیا و سووریا و توركیا لە باكووری سووریا هەنگاوی هاوبەش بنێن و لیژنەیەك پێكبهێنن.

هەرچەندە ئەردۆغان چەند جارێك داوای لە ڕووسیا و رژێمی بەشار ئەسەد كردووە هاوكاری بكەن لە دژی یەپەگە و ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام دیمەشق و مۆسكۆ داواكارییەكانی ئەردۆغانیان ڕەتكردووەتەوە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەردۆغان داوای لە پووتین كرد هاوكاری بكات لە شەڕی دژی هەسەدە و یەپەگە.
ئەردۆغان دەڵێت: داوام لە پووتین كردووە پێكەوە هەنگاوی هاوبەش بنێین لە باكووری سووریا.
ئەم هەڵوێستانەی توركیا لە دوای شكستییەتی لە هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستان و هەڵوێستە توندەكانی ڕووسیا و ئەمریكاوە.

هەرچەندە ئەنقەرە بەردەوام داوای هاوكاری لە مۆسكۆ دژی هەسەدە و یەپەگە دەكات، بەڵام بەردەوام مۆسكۆ داواكارییەكانی ئەنقەرەی لە دژی هەسەدە ڕەتكردووەتەوە.

ئێستا بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریاش ئامادەی دیداری ئەردۆغان نییە، ئەسەد ڕایگەیاندووە ئەردۆغان ئامانجی بردنەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیایە، بۆیە هاوكاری نابێت.

ئێران هەڕەشەی دەستبەسەردا گرتنی كەشتییەكانی نۆكەندی هورمز دەكات
پێشت ئێران هەڕەشەی دەستبەسەردا گرتنی كەشتییەكانی نۆكەندی هورمز دەكات
دۆلار لە 153 هەزار دینار نزیك بووەوە
دواتر دۆلار لە 153 هەزار دینار نزیك بووەوە
ەیوەندیدار