یونسكۆ لەسەر بایكۆت و پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم هاتەدەنگ





ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵوێستی خۆی لەسەر پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت، كە ماوەی نزیكەی 70 ڕۆژە لە نیوەی زیاتری ناوچەكانی هەرێم بایكۆتی خوێندن كراوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی یونسکۆ بە (ئێن ئاڕ تی) ڕاگەیاندووە، ئاگاداری بێموچەیی مامۆستایان و داخستنی قوتابخانەکانی هەرێمن.

وتیشی، “سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێم”.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە خۆپیشاندان و بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە لە سنووری نیوەی زیاتری هەرێمی كوردستان لە (كۆیە و ڕاپەڕین و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە) ڕاگەیەنراوە بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، هاوكات مامۆستایان و فەرمانبەران داوای پێدانی مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە دەكەن.

هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
پێشت هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
مستەفا ئەحمەد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
دواتر مستەفا ئەحمەد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
ەیوەندیدار