هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا



كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد، بەڵام پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.

كاروان یاروەیس، ئەەندامی پەرلەەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دواخرا.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان، ئەمڕۆ دەنگ دەدرێت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هەروەها دەنگ دەدرێت لەسەر پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان 180 پەرلەمانتار ئامادەبوون، بەڵام دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان نەدرا.

تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان درێژكرایەوە
پێشت تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان درێژكرایەوە
دواتر یونسكۆ لەسەر بایكۆت و پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم هاتەدەنگ
ەیوەندیدار