دەستپێکی گفتوگۆی عێراق و تورکیا لەسەر پرسی نەوت و وزە



ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، لەگەڵ ئالپ ئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی کەرتی نەوت و وزەیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت، ڕایگەیاندووە، ” حەیان عەبدولغەنی پێشوازی لە ئالپ ئەرسلان بایرەکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەشدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوولا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا کە بەرپرسانی وەزارەتەکانی نەوت و وزەی عێراق و تورکیایی لە خۆگرتبوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەت و پرسگەلێکی بەرژەوەندی هاوبەش، جگە لە بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی تایبەت بە کەرتی وزە و نەوت”.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: “هیوادارە وەزیری نەوت و وزەی تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حکومەت کۆببێتەوە”.

بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەرزبووەوە
وێنە: بەهۆی زۆری ژمارەی ددانەکانی ناوی چووە کتێبی گینسەوە
دواتر وێنە: بەهۆی زۆری ژمارەی ددانەکانی ناوی چووە کتێبی گینسەوە
ەیوەندیدار