لەیاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل شەڕ دروستبوو



لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦ لە یاری لوتکەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەخاکی بەرازیلدا شکستی بە هەڵبژاردەی بەرازیل هێناو بەگۆلێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و شەڕ و ئاژاوە لەنێو هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەکەدا ڕوویدا.

یاری نێوان دوو هەڵبژاردەکە لە یاریگای ماراکانا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بەتۆمارکردنی گۆڵێک لەلایەن ئۆتامێندییەوە لەخولەکی ٦٢دا یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت.

بێش دەستپێکردنی یاری نێوان دوو هەڵبژاردە بەهێزەکەی جیهان شەڕ و گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوولاا دروستبوو و پۆلیس هەولی کۆنترۆڵکردنی شەڕەکەیاندا و لەهەندێک دیمەندا دەردەکەوێت پۆلیس لە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدەن و ئەوەش توڕەیی و نیگەرانی بەشێک لە یاریزانانی ئەرجەنتینی لێکەوتەوە و داوایانکرد لە هاندەران نەدرێت و دۆخەکە هێور بکەنەوە.

دواتر لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکە بڕیاریدا یارییەکە ئەنجام نەدەن و لەگەڵ هاوڕێکانیدا یاریگایان بەجێ هێشت گەڕانەوە ژووری خۆگۆڕین، دواتر لەلایەن سەرپەرشتیاری یارییەکەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕازیکرا بگەڕێنەوە یاریگا و دوای نیو کاتژمێر یارییەکە دەستی پێ کرد.

دوای گەڕانەوە بۆناو یاریگا و پێش دەستپێکردنی یارییکە كێشه‌ و به‌گژیه‌كداچوون له‌ نێوان یاریزانانی هه‌ردوو هەڵبژاردەدا ڕوویدا، كاتێك له‌ یاریزانانی هەردوولا خۆیان بۆ یارییکە ئامادەدەکرد و مەشقیان دەکرد  بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ قسه‌یان به‌ یه‌كتر وت و به‌گژیه‌كدا چوون، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان مێسی و ڕۆدریگۆ، كه‌ به‌ گوێره‌ی زانیاریی كه‌ناڵی TYC ڕۆدریگۆ به‌ مێسی وتووه‌ “ئێوه‌ ترسنۆكن”.

ئه‌مه‌ سێیه‌م شكستی به‌ڕازیله‌ له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی ٢٠٢٦، ئێستا ئه‌رجه‌نتین له‌ سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی كیشوه‌ره‌كه‌یه‌ به‌ ١٥ خاڵ، كه‌ ٥ بردنه‌وه‌ و دۆڕانێكی هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕازیل له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ و ٧ خاڵی هه‌یه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:

بەرازیل 0-1 ئەرجه‌نتین

پاراگوای 0-1 کۆڵۆمبیا
ئیکوادۆر 1-0 چیلی
ئۆرۆگوای 3-0 بۆلیڤیا
پێرۆ 1-1 ڤەنزوێلا

وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە قسە دەکات
پێشت وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە قسە دەکات
خوێندكاران به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن
دواتر خوێندكاران به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن
ەیوەندیدار