خوێندكاران به‌یاننامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن



ئەمڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەکرد و داوایان کرد لەسەر ماف و بەرژەوەندییەکانی خوێندکاران ڕوونکردنەوە بدات.

لە کاتێکدا دوێنێ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە دڵنیای بە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دا، ماف و بەرژەوەندییەکانیان نافەوتێت و قەرەبوویان بۆ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایانکرد لە وەزیری پەروەردە ڕوونکردەوە بدات کە بە چ شێوازێک مافی خوێندکاران نافەوتێت و ڕایانگەیاند، داوادەکەین لە وەزیری پەروەردە بۆمان ڕوونبکاتەوە کە بە چ شێوازێک مافی خوێندکاران پارێزراوە.

ئاماژەیان بەوەکرد، ساڵنامەی خوێندن تەنها ٢٤ ڕۆژی خوێندنی وەرزی یەکەمی ماوە و زیاتر لە ٦٥ بۆ ٧٠ ڕۆژی خوێندن فەوتاوە، لە کاتێکدا پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ بە نزیکەی ٧٠ ڕۆژ تەواو ناکرێت، ئەمە فشارخستنە سەر خوێندکار و ماندوو کردنی دەروونییەتی.

وتیشیان، پێویستە بەرچاوڕوونی بە خوێندکار و مامۆستا بدرێت، چونکە لە ئەگەری دەستکاری کردنی ساڵنامەی خوێندن و درێژکردنەوەی ماوەی خویندن، پێویستە مامۆستاین ئاگاداربکرێنەوە تا فشارنەخەنە سەر خوێندکاران و لە ماوەیەکی کورتدا پڕۆگرامی خوێندن تەواونەکەن.

هاوکات خوێندکاران ڕایانگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر ٩:٣٠ لە بەردەم پەروەردەی گشتی و بە ڕێپێوان بەرەو پەروەردەی ڕۆژئاوا بەڕێدەکەون.

لەیاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل شەڕ دروستبوو
پێشت لەیاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل شەڕ دروستبوو
ئەنجومەنی ڕاژە ڕاپۆرتی تایبەت بە میلاکی گشتی بۆ حکومەت ئاشکرا دەکات
دواتر ئەنجومەنی ڕاژە ڕاپۆرتی تایبەت بە میلاکی گشتی بۆ حکومەت ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار