وەزیری دارایی لەسەر مووچەی سێ مانگەکە قسە دەکات



وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمێکیان ئامادەیە بچێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی دانوستان کردن لەسەر مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و ئەوەشی خستەڕوو کە مانگی داهاتوو پڕۆژەی “هەژماری من” لە سلێمانی و دهۆك جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێی کردووە.

سەبارەت بە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، وەزیری دارایی وتی: تیمێکمان ئامادەیە بەمەبەستی دانوستان بچێتە بەغدا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانیش ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە مووچە دەربڕیوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لە پڕۆژەی “هەژماری من” کرد و ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە لە هەولێر کۆتایی دیت و مانگی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆکیش دەستپێدەکات.

وەزیری دارایی جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوە بۆ نەهێشتنی کارە ڕۆتینییەکانی وەرگرتنی مووچە و ئەوەشی خستەڕوو کە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی و تایبەت دەتوانن لە ڕێی پڕۆژەکەوە لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان سوودمەند بن و لە ڕێی ڤیزا کارتیشەوە دەتوانن پارەکانیان لە دەرەوەی عێراقیش بەکاربهێنن.

لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت
پێشت لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت
لەیاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل شەڕ دروستبوو
دواتر لەیاری نێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل شەڕ دروستبوو
ەیوەندیدار