“ڕۆژنامە نووسان ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن”



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی دیدارە تایبەتەکەی لە دووەم رۆژی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) ڕایگەیاند ، ڕۆژنامەوانی کارێکی شکۆدارە و ئەوان لێرە ئازادن و ڕۆژانە ڕەخنە لە حکومەتەکەم دەگرن.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، جیاوازی هەیە لە نێوان کاری ئازادی ڕۆژنامونووسی و بێ سەرو بەرەییدا، ئێمە ئازادیمان بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی فەراهەم کردووە، ئەوان زۆر چالاکن لە هەرێم و کاریگەری تەواویان هەیە،

وتیشی، من ناتوانیم لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی لە عێراق قسەبکەم، تەنها دەتوانم باسی هەرێم بکەم، لێرە ڕۆژنامەوانی کارێکی شکۆدارە، ئەوان مافی خۆیانە ڕەخنە بگرن و زانیاری دروست بگوازنەوە،بەو هیوایەین ڕەخنەکانیان بۆ دەرخستنی کەم و کوڕی و خزمەتکردنی هەرێم بن ، ئێمە سودیان لێ وەربگرین و کەمتەرخەمییەکانمان ببینین، تاوەکو بتوانین کارەکان چاک بکەینەوە و خزمەتی زیاتر بکەین،

مەسرور بارزانی دەشڵێت، ئەوانەی باسی پاشەکشەی ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی دەکەن با بەداتا قسە بکەن ، ئێمە گەلێک جاران وتومانە گواستنەوەی دروستی زانیاری لەگەڵ کاری بێ سەرەو بەرەیدا جیاوازییان هەیە، با ئێمە بەراورد بکەین لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردودا کاری ڕۆژنامەوانی چۆن بووە و ئێستا چۆنە.

وتیشی”هەموو کەس لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین قسە دەکەن، ئەی باسی بوون چییە ئێمە وەک گەلێک مافی ئازادیمان هەیە، ئێمە لێرەدا دەبێت باسی ئازادی گەلێک بکەین نەک تاکێک ، وتەکانم بۆ ئەوە نییە یەکێکیان بکرێتە قوربانی ئەوی تر بەڵکو دەبێت هەردوکیان فەراهەم بکرێت”.

چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماوەی سێ رۆژ لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 300 کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی، ئەمنی و شارەزای ئابووری و تەکنەلۆژیا و بوارە جیاوازەکان لە 80 وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت.

 

یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا
پێشت یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا
مەسرور بارزانی كاتی كردنەوەی (هەژماری من)ی بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند
دواتر مەسرور بارزانی كاتی كردنەوەی (هەژماری من)ی بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار