عێراق زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی غەززە کرد



مانگی سووری عێراق، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد.

مانگی سووری عێراق، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد کە ماوەی ٤٦ ڕۆژە، ڕووبەڕووی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا مانگی سووری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، کە زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری لە ڕێگای فڕۆکەکانی سەربە سوپای عێراق ڕەوانەی شاری عەریش لە میسر کراون.

باسی لەوەشکردووە کە یارمەتییەکان لە شاری عەریش ڕادەستی مانگی سووری فەڵەستینی دەکرێن، بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەززەدا دابەش بکرێن.

لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، حکوومەتی عێراق ھەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی مرۆیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە گەلی فەلەستین ڕووبەڕووی بووەتە، دەست پێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆمار كرد
پێشت نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی له‌م مانگه‌دا تۆمار كرد
بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار