بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستەبازاڕەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٨ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش نزیکە لە نرخی دوێنێی دۆلار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن، ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بووە، لە کاتێکدا دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ١٩ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بە نەقد خستووەتە بازاڕەوە.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی هاریکارییەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆببنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە، سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکان لە ناو عێراق لە دۆلارەوە بۆ دینار بگۆڕدرێت.

عێراق زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی غەززە کرد
پێشت عێراق زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی غەززە کرد
دەرفەتی خوێندن لە هەنگاریا ڕاگەیەندرا
دواتر دەرفەتی خوێندن لە هەنگاریا ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار