بۆردومانێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلێکی حزبوڵڵای لە نزیک بەغدا کردە ئامانج



ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە فەرمی ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە لیواکانی حزبوڵڵای لوبنانی لە نزیک “ئەبوغرێب” لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت کردە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان چاودێری کاروانێکی ئۆتۆمبێلی “تۆیۆتا” دەکات، کە لە ناوخۆدا بە “حوسیی” ناسراون، لە ڕێگای ثەرثارەوە بەرەو بەغدا، لەگەڵ گەیشتنی کاروانەکە و نزیکبوونەوەی لە ئەبوغرێب، فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە لیواکانی حزبوڵڵای لوبنانیان کردە ئامانج لە نێوان ناوچەی نەسر و سەلام بەرەو بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە ئامانج، خاوەنەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددیی هەبووە، هاوکات هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تا ئێستا نەزانراوە کێ لەناو کاروانەکەدا بووە.

لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
پێشت لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
چوارشەممە شوێنی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە
دواتر چوارشەممە شوێنی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە
ەیوەندیدار