لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد



هێرشێکى دیکە بۆسەر بنکەکانى ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامدرا، گروپى مقاوەمەى ئیسلامیش ئەنجامدانى هێرشەکەیان گرتە ئەستۆ.

گروپى مقاوەمەى ئیسلامى لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامدانى هێرشیان بۆسەر بنکەى عەین ئەسەد لە سنورى پارێزگاى ئەنبار ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەمە وەک وەڵامێکە بۆ ئەو تاوانانەى “دوژمنان” دژى هاوڵاتییانى غەززە ئەنجامى دەدەن.

لەبەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لەهێرشەکەدا ڕاستەوخۆ ئامانجى خۆیان پێکاوە و هێرشەکەش بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە.

لەماوەى ڕابردوودا ئەمە زیاتر لە هەشت جارە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرش بۆسەر بنکەکانى ئەمریکا لە عێراق و هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدەن و ڕۆژى یەکشەممەش هەمان گروپ بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان هێرشیان بۆسەر بنکەى ئاسمانى ئەمریکا لە هەریر ئەنجامدا.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ئەمساڵدا ٥٨ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەو بارەگاکانیان لە عێراق و سوریا، باسی لەوەشکرد ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و زیانێکی زۆری بە پێگەکانی ئەو هێزانە گەیاندووە کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.

بومەلەرزەیەک بەغدای هەژاند
پێت بومەلەرزەیەک بەغدای هەژاند
بۆردومانێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلێکی حزبوڵڵای لە نزیک بەغدا کردە ئامانج
دوات بۆردومانێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلێکی حزبوڵڵای لە نزیک بەغدا کردە ئامانج
پەیوەندیدار