هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر بایکۆتی خوێندن دوا هەڵوێستی ڕاگەیاند



پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێکدا دەڵێت” ماف و موچەو خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، دەبێت لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان کۆببنەوە”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هەڵویستی خۆی لەسەر بایکۆتی پرۆسەی خوێندن و مامۆستایان و وانەبێژان دەربڕی.

د. هەڤاڵ دەڵێت” ئیرادەی هاوبەش؛ ئیدارە ڕێکدەخات و یەکدەخات، زامنی مافەکانمان دەکات، خۆسەپێنیی و بێباکیی و گەندەڵیی؛ پەکدەخات.

لێرەوە؛ بۆ ئەوەی لە وتارەوە بۆ کردار بچین، پێویستە بە زوترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن؛ تاوتوێبکەن و چارەسەربکەن”.

ئاماژە بەوەشدەدات، ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیان و نوێنەرانی هاووڵاتیان لە گەڵاڵەکردنی بڕیارو چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و قەیرانەکاندا، (بە تایبەتیی کە لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ ڕاگیراون)، مانا بە هاووڵاتیبوون و بە حکومڕانییەکی ڕەوا؛ دەبەخشێتەوەو، ڕێگا بە چارەسەرەکان و هێز بە بڕیارەکان؛ دەداتەوە.

 

دەقی نووسینەکەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

((بخوێنن؛ چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان؛

هەموو ئان و زامانێ؛ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە))

لە خزمەت و خوێندندا؛ شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە، دەبێت هەموومان پێکەوە ئەم شەڕە بکەین و کاربکەین، تێبکۆشین؛ باری کەچ و کەوتوو خواری بەڕێوەبردن و دراوو دارایی و ئابوریی؛ ڕاستبکەینەوە.

چۆن خوێندن و خزمەت نابێت بووەستن، بەهەمان شێوەیش؛ نابێت ژیان و بژێویی و ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی و سەروەریی یاساو دادپەروەریی و دەرفەتی یەکسان و خستنە سەرکاری توانست و هەناسەو خوێنی نوێ بۆ جەستەی دەوڵەتداریی و دامەزراوە گشتییەکانیش؛ بووەستن..

ئیرادەی هاوبەش؛ ئیدارە ڕێکدەخات و یەکدەخات، زامنی مافەکانمان دەکات، خۆسەپێنیی و بێباکیی و گەندەڵیی؛ پەکدەخات.

لێرەوە؛ بۆ ئەوەی لە وتارەوە بۆ کردار بچین، پێویستە بە زوترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن؛ تاوتوێبکەن و چارەسەربکەن.

ماف و موچەو خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان.

ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیان و نوێنەرانی هاووڵاتیان لە گەڵاڵەکردنی بڕیارو چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و قەیرانەکاندا، (بە تایبەتیی کە لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ ڕاگیراون)، مانا بە هاووڵاتیبوون و بە حکومڕانییەکی ڕەوا؛ دەبەخشێتەوەو، ڕێگا بە چارەسەرەکان و هێز بە بڕیارەکان؛ دەداتەوە.

بۆ هەمیشە؛ شوێنی کارو هۆڵەکانی خوێندن؛ پیرۆزترین شوێنن کە تیایاندا؛ هەموومان؛ بەیەکبگەین، ئیرادەمان؛ بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی؛ یەکبخەین..

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران سزایەکی سیاسییە بۆ کورد
پێشت قوباد تاڵەبانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران سزایەکی سیاسییە بۆ کورد
سودانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی حەلبوسی بڕیاریدا
دواتر سودانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی حەلبوسی بڕیاریدا
ەیوەندیدار