سودانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی حەلبوسی بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ڕەتكردنەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیری سەر بە حزبەكەی سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی هەسێ وەزیران؛ (محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان) و (خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی) و (ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیری) ڕەتکردەوە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە هەر سێ وەزیرەکە دەستبەجێ بچنەوە سەر کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران جەختکردنەوەیە لەسەر ڕێبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو خەڵک، لەگەڵ پێکهاتەکانیان و هێزە سیاسییەکانیان و هاوئاهەنگی لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت بۆ پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی، بە شێوەیەک کە کاریگەری لەسەر یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی نەبێت و کەشێکی سەقامگیری بۆ دابین بکات، کە بەشداری بکات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، کە ئامانجی پێشخستنی بیناسازی و گەشەپێدانە.

لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و لادانی لە پۆستەكە، سێ‌ وەزیری سوننەكان لە پشكی حزبەكەی حەلبوسی كشانەوەی خۆیان لە حكومەت ڕاگەیاند و نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆك وەزیران كرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر بایکۆتی خوێندن دوا هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر لەسەر بایکۆتی خوێندن دوا هەڵوێستی ڕاگەیاند
محەمەد حاجی مەحمود: ٧٠٪ی كێشەكانی هەرێم یەكێتی و پارتین
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: ٧٠٪ی كێشەكانی هەرێم یەكێتی و پارتین
ەیوەندیدار