کەمئەندامان ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرن



ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کێشە و گرفتی کەمئەندامانی خستەڕوو، داوای لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە بێن.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامان بەهۆی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان ڕایگەیاند، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی کەمئەندامان لە هەرێمی کوردستان بەرەو سەختی دەڕوات، هیچ ئاسۆ و هیوایەکمان نییە، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەنگ داواکاری و پێویستییەکانی کەمئەندامانەوە نایەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەوەی بە تەنها خزمەت بە کەمئەندامان دەکات ئەو ١٠٠ هەزارەیە کە بە چەند مانگ جارێک وەریدەگرین، بڕەکەی ئەوەندە کەمە ناتوانین پێداویستییەکانی ژیانمانی پێ دابینبکەین.

سامان حسێن، ڕەخنەی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەت گرت لە ئاست کەمتەرخەمییان بەرامبەر بە کەمئەندامان و وتی، ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵە پارێزگاری سلێمانی تەنانەت یەک داواکاری کەمئەندامانی جێبەجێنەکردووە، هاوکات لە ماوەی ٤ ساڵی کابینەی حکومەت هیچ خزمەتێک بە کەمئەندامان نەکراوە.

هاوکات بەرواری ٣ کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا لە هەرێمی کوردستان چەند چالاکی و بۆنەیەک بۆ کەمئەندامان ڕێکدەخرێت.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان
پێشت نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان
کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار