نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان



سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای چارەسەری بنچینەیی بۆ کێشەکی بودجە و مووچەی هەرێم دەکات و دەڵێت، مووچەخۆران لە دۆخێکی زۆر خراپدان و داواشی کرد هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆڕبەندی مێپس کە لە دهۆك بەڕێوەدەچێت، وتەیەکی پێشکەشکرد و تییدا باسی لە کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خێراکردنی دانانی چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عێراق.

وتیشی: “فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین” و جەختیشیکردەوە لەوەی بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان.

نێچیرڤان بارزانی، داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هەرناردەکردنی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە، بۆیە بەردەوامبوونی ڕاگرتنی هەناردەکردن هیچ سوودێکی بۆ عێراق نییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە پارتی و یەکێتی کرد کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەکانی ڕابردوویان “باش بوون” و بە پێویستیشیزانی بەردەوام بن.

نێچیرڤان بارزانی داوای یەکدەنگیشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێم و پارێزگاری کردن لە دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستان.

دەزگای مین بۆ هاووڵاتییان: بە هۆی بارانەوە شوێنی مینەکان دەگۆڕێن و دەستکارییان مەکەن
پێشت دەزگای مین بۆ هاووڵاتییان: بە هۆی بارانەوە شوێنی مینەکان دەگۆڕێن و دەستکارییان مەکەن
کەمئەندامان ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرن
دواتر کەمئەندامان ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرن
ەیوەندیدار