کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و بەفر دەبارێت



دەزگای کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بلاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە و لەکاتەکانی شەودا دەگەنە سفری سیلیزی و بەفر و باران دەبارێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت.

کەشناسی شێوەی شەپۆلی باران و بەفری لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم جۆرە ڕوونکردووەتەوە:

لەکاتەکانی بەیانی هەتا نیوەڕۆ بارانی بەلێزمە و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت و زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شارو هەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.

پارێزگای سلێمانی:لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ لە سەنتەری شار و زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و هەتا کاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکانی بەردەواییان دەبێت.

پارێزگای دهۆک:ناوچەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارینیان دەبێت لەکاتەکانی بەیانی هەتا نیوەرۆ، پاشان کاریگەرییان کەمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دابارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە شاخە سنوورییەکانی ئەم ناوچەیە.

پارێزگا هەولێر:لە سەنتەری شار و ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەوروبەری تاکاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمەباران و بروسکە، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەشیوەی نمەباران و بەفر بەردەوام دەبێت.

ناوچەکانی گەرمیان:لە کاتەکانی بەیانی هەتا پێشنیوەڕۆ ڕێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری چەمچەماڵ و سەنگاو و قادر کەرەم و دەوروبەی، پاشان کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.

پاریزگای هەڵەبجە:لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلی بروسکە و لێزمەبارانە دەگاتە سەنتەری شار و دەوروبەری و کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاوەکو کاتەکانی ئێوارە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، خێرایی با هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بە ڕێژەی ٤ -٦ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبێتەوە .

لەبارەی کەشی سبەینێ سێشەممەوە کەشناسی ڕایگەیاندووە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینە کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما لە ١ بۆ ٣ پلە نزمتر دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر نزم دەبنەوە، لە هەندێک لە ناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لەشار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشیوەیە دەبێت:

هەولێر : ١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٢پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٣ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٩ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٠ پلەى سیلیزى

سۆران : ٨ پلەى سیلیزى

کەمئەندامان ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرن
پێشت کەمئەندامان ڕەخنە لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگرن
بەرگری شارستانی عێراق: دوو هەزار و ٥١٧ بینا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
دواتر بەرگری شارستانی عێراق: دوو هەزار و ٥١٧ بینا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
ەیوەندیدار