بەرگری شارستانی عێراق: دوو هەزار و ٥١٧ بینا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە



ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، دوو هەزار و ٥١٧ بینا لە پارێزگای بەغدا و پاریزگاکانی دیکەی عێراق مەترسی روخانیان لەسەرە، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ئەمساڵدا هەزار و ٥٢٠ سەرپێچی مەرجەکانی سەلامەتی و پارێزراوی تۆمارکراون.

لیوا موحسین کازم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی هاوبەشی پێکهێناوە و توانیویانە دوو هەزار و ٥١٧ بینا لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دیاری بکەن کە مەترسی ڕوخانیان لەسەرە و بۆ سێ بەش پۆلێن کراون کە یەکەمیان ئەو بینایانەن کە مەترسی زۆریان لەسەرە و پێویستە دەستبەجێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە چۆڵ بکرێن و تێکبدرێن، بەڵام بەشی دووم و سێیەمی ئەو بینایانە ئەوانەن کە پیویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و زیانیان پێ گەیشتووە.

وتیشی، یەکێک لە هۆکارەکانی هەرەس هێنان و ڕووخانی بیناکان بۆ جۆرێتی بیناکان یاخو ڕێگا نادروستەکانی بیناسازی دەگەڕێتەوە کە پێویستە لەسەر شارەوانییەکان بەوردی جاودێری کارەکانی دروستکردنی بینا بکەن لە ناوچەکانیاندا دەشڵێت، ئەندازیارەکان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان دەکەوێتە سەرشان.

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزن و بەفر دەبارێت
سوودانی لەبارەی مووچەی سێ مانگی هەرێم ڕوونکردنەوەیدا
دواتر سوودانی لەبارەی مووچەی سێ مانگی هەرێم ڕوونکردنەوەیدا
ەیوەندیدار