مامۆستایانی ناڕازی دەچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، لە درێژەی نارەزایەتییەکان و لە چوارچێوەی گۆڕینی میکانیزمی داواکردنی مافەکانیان ڕۆژی یەکشەممە 26/11 دەچنە بەغدا و لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندان دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو، ئاگاداردەکەین، لەسەر پێشنیازی زۆرێک لە دڵسۆزان، کە داوای گۆڕینی میکانیزمی چالاکییەکانیان دەکرد، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26/ 11/ 2023 چالاکییەکانمان دەبەینە بەغدادی پایتەخت، لە مەیدانی (تەحریر)ەوە پەیامەکانمان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران و میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان دەکەین.

ڕوونیشیان کردۆتەوە، هەر بەڕێزێک ئارەزوو دەکات، بەشداربێت لەو چالاکییە کەموێنەیەدا، با لە ڕێی نوێنەرەکانمان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکاندا، خۆی ناونووس بکات.

 

دەقی بەیاننامەکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی:

ئامادەکاری بەرەو بەغدا.

سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو، ئاگاداردەکەین، لەسەر پێشنیازی زۆرێک لە دڵسۆزان، کە داوای گۆڕینی میکانیزمی چالاکییەکانیان دەکرد، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26/ 11/ 2023 چالاکییەکانمان دەبەینە بەغدادی پایتەخت، لە مەیدانی (تەحریر)ەوە پەیامەکانمان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران و میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان دەکەین.

بۆ ئەم مەبەستە هەر بەڕێزێک ئارەزوو دەکات، بەشداربێت لەو چالاکییە کەموێنەیەدا، با لە ڕێی نوێنەرەکانمان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکاندا، خۆی ناونووس بکات.

تێبینی/

1ـ ناونوسین بۆ هەردوو ڕەگەزه و تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

2ـ تێچووی هاتن و چوون لەسەر خۆتان دەبێت، کە بڕەکەی لەنێوان (20 – 25) هەزار دینارە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

:::::::::::::::

لە سلێمانی

#بۆ_ناونووسین_پەیوەندی_بکەن_بەم_ژمارانە:

07725234004

07512178307

07701444198

07725418911

07501428594

هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزی
دواتر نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزی
ەیوەندیدار