هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییانی ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی فەرمییە ئەو هاوڵاتییانەی ئەمشەو داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی کۆد دەتوانن رۆژی سێشەممە  سەردانی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتییانەی ئەمشەو داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی کۆد دەتوانن رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١-١١-٢٠٢٣ سەردانی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بە هەمان ئەو کۆدەی وەریان گرتووە بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت.

هاتووجۆی سلێمانی دەشڵێت:” شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی کۆد بەردەست نابێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمشەوە یەکشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو سبەینی دووشەممە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتییان: لە کاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
پێشت پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتییان: لە کاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
مامۆستایانی ناڕازی دەچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
دواتر مامۆستایانی ناڕازی دەچنە مەیدانی تەحریر لە بەغدا
ەیوەندیدار