پارێزگایەک بەهۆی مەترسی لافاوەوە پشووی ڕاگەیاند



پارێزگاری نەینەوا” لەبەر سەلامەتی گشتی و بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و لافاوەی ڕووی لە شارەکە کردووە، سبەینێی پشووی فەرمی دەبێت.

نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بڕیاری دا، دەوامی فەرمی بۆ سبەی دووشەممە 20ی 11 لەسەرجەم دام و دەزگاکان ڕابگرێت، بەهۆی خراپی کەشوهەوا،

نەجم جبوری ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارە سەرجەم دامەزراوە و ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە، جگە لە قوتابیانی پۆلی شەشی ناوەندی کە تاقیکردنەوەیان هەیە، بۆ ئەمەش پۆلیس و بەرگری شارستانی و تەندروستی و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان دەبێت لە ئامادەباشیدابن، پارێزگار داوای لە هاووڵاتیان کرد تا دەتوانن نەیەنە دەرەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، لەپێناو پاراستنی سەر و گیانیان لە هەر ئەگەرێک کە ڕووبدات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی باران بارین سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش یەکەم بەفری ئەمساڵ ببارێت، زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق هۆشدارییان دا لە ئەگەری دروستبوونی لافاو پشووی فەرمی ڕابگەیەنن لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا.

بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێشت بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدرێت
دارایی هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر دارایی هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار