بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە بڕیار لەبارەی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمۆبێلە بێ سەرەتاكان درابێت و هاتووچۆی هەولێریش جەختدەكاتەوە، كە هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ سەرەتا لە شەقامەكان ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان، كە ئێستا بەشێكی زۆریان پێیان دەوترێت “مەلیكە و شاهینە و ماجێستا” تۆمار دەكرێن و ژمارەیان پێ‌ دەدرێت.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە، چونكە تاوەكو ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە دەرنەكردووە، كە یەكلاییان بكاتەوە.

رۆژی 16ی ئەم مانگەش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە:” هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا لەسەر شەقامەكان ببینرێت، لەلایەن هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و بە هیچ شێوەیەك نادرێتەوە خاوەنەكەی.”

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان زیاتر لە 60 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تۆمارنەكراو لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

 

دوابڕیار بۆ پشوو بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
پێشت دوابڕیار بۆ پشوو بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
پارێزگایەک بەهۆی مەترسی لافاوەوە پشووی ڕاگەیاند
دواتر پارێزگایەک بەهۆی مەترسی لافاوەوە پشووی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار