ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگر و تانكەرێكی سووتەمەنی ڕوویدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان كیایەكی بارهەڵگر و تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی ڕوویداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا، کیایەکی بارهەلگری بچوک لەبەر تیژڕۆیی و بێئاگایی خۆی کێشا بەدواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی.

ڕاشیگەیاند، لەدەرەنجامی ڕووداوەکەش کیاكە زیانێکی زۆری بەرکەوت و چەند مەترێک ڕاگروسیمی دەوری ڕێگایەکە تێکچوو.

وتیشی، “ئەوەی جێگای تێڕامان بوو، بەتەواوی نیشانی دەدات، کەشۆفێری کیا بێئاگابووە و ئەوەبوو، کە لەسەر پشتی تانکەرەکە نووسرابو (ابتعد عن الناقلە١٠٠متر)، واتا خۆت بەدووربگر بۆمەودای 100مەتر لەو بارهەڵگرە، کەچی کیا ڕێک خۆی بەشوێنی ئاگاداریەکەدا كێشابوو، کەواتا بێئاگایی تەواو.

دادگای فیدڕاڵی دوابڕیاری لەسەر لادانی حەلبوسی ڕاگەیاند
پێشت دادگای فیدڕاڵی دوابڕیاری لەسەر لادانی حەلبوسی ڕاگەیاند
سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار