سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و سەبەتەی خۆراكی نۆیەم دابەش دەكرێت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: زیادكردنی ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراك تەهها پێشنیارە و هێشتا بڕیاری لێ‌ نەدراوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستی كردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی نۆیەم لەسەرجەم پارێزگاكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سەبەتەی خۆراك لە 6 ماددە پێكهاتووە و سەرجەم ماددەكان پشكنینكی تاقیگەییان بۆ دەكرێت پێش دابەشكردنیان.

لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەم زووانە دەست بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی نۆیەم واتە ئەم مانگە دەکرێت.

دەشڵێت: “زیادکردنی دوو مادەی تر وەکو شیر و پەنیر، جارێ تەنها پێشنیارە و دراوەتە وەزارەتی بازرگانی عێراق”.

ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگر و تانكەرێكی سووتەمەنی ڕوویدا
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگر و تانكەرێكی سووتەمەنی ڕوویدا
گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریی سلێمانیدا کرا
دواتر گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریی سلێمانیدا کرا
ەیوەندیدار