ناتانیاهۆ: ئەمریکا چەکی کاریگەری بۆ ناردوین



بنیامین ناتانیاهۆ، دەڵێت؛ گوشارەکان لە دژی تەلئەبیب لەلایەن ئەمریکا و سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئاشکراشیدەکات، کە واشنتۆن چەکی کاریگەر و گرنگی بۆ وڵاتەکەی ناردووە.

 

بنیامین ناتانیاهۆ،  لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان فشاریان کرد بۆ ئەوەی نەچینە ناو غەززە، بەڵام ئێمە چووینە ناو غەززە و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە شەڕکردن.

 

ڕاشیگەیاند؛ “لە سەرەتای شەڕەوە سەرکردایەتی هەوڵێکی سیاسی چڕ دەکەن بۆ پاراستنی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی خۆیان”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “تەلئەبیب شەر ڕاناگرێت”.

 

ناوبراو ڕایگەیاندووە،”سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن تا ئەو کاتەی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە لەناو دەچێت و دڵنیابێت لەوەی غەززە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست نەکات”.

 

ناتانیاهۆ، جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا چەکی گرنگی ناردووە بۆ ئیسرائیل”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لەگەڵ سەرۆک بایدن پەیوەندی بەتینمان هەیە.

 

سەبارەت بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، نەتانیاهۆ وتی؛ “تەلئەبیب داواکاریی ئەمریکای بۆ چوونە ناوەوەی سووتەمەنی و خۆراک قبوڵکردووە” و ئاماژەی بەوەدا کە “تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس نییە”.

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان بە گردبوونەوەی مامۆستایان نەدا
پێشت هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان بە گردبوونەوەی مامۆستایان نەدا
“هەوڵی تیرۆرکردنی کادیرەکەی دیموکرات لە هەولێر شتێکی بچووکە”
دواتر “هەوڵی تیرۆرکردنی کادیرەکەی دیموکرات لە هەولێر شتێکی بچووکە”
ەیوەندیدار