هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان بە گردبوونەوەی مامۆستایان نەدا



هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێیان نەدا مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردببنەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ بۆ داواکردنی دامەزراندنیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردببنەوە.

پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵك” لە هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر هێزی ئەمنیی بڵاوکراونەتەوە و ڕێیان نەدا مامۆستایان چالاکییەکەیان ئەنجام بدەن.

یەکێك لە ڕێکخەرانی چالاکییەکەش بە “تۆڕی میدیایی خەڵك”ی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لی کردین.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەران لە 13 ناوچەی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەکن.

هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی بۆ ماتۆڕسوارەکان دەرکرد
پێشت هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی بۆ ماتۆڕسوارەکان دەرکرد
ناتانیاهۆ: ئەمریکا چەکی کاریگەری بۆ ناردوین
دواتر ناتانیاهۆ: ئەمریکا چەکی کاریگەری بۆ ناردوین
ەیوەندیدار