ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقدا سەپاند



ئاژاسنی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمەڵێک گروپی چەکداری عێراقی سەر بە حزبوڵادا سەپاند و بە ئەنجامدەری هێرشی سەر هێزە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٥٨ جار لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە سوریا و عێراق بە ئامانج گیراون، هێرشەکانیش لە دوای نیگەرانییە هەرێمییەکانی جەنگی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزای بەسەر شەش کەسایەتیدا سەپاندوە کە سەر بەو گروپە چەکدارییە عێراقییانەن کە دەچنەوە سەر حزبوڵا، ئەو هێزە سیاسیەش لەلایەن ئەمریکاوە بە تیرۆرست ناسێنراون.

لە نێوان ئەو کەسانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەندامێکی دەستەی دروستکردنی بڕیاری کۆمەڵە چەکدارییەکە و بەرپرسی کاروباری دەرەکی و فەرماندەی سەربازی هەیە، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بەوەی لەگەڵ سوپای پاسداران ڕاهێنانیان بە چەند جەنگاوەرێک کردووە.

جگە لەوانیش سزا بەسەر بەرپرسێکی فەیلەقی قودس کە باڵێکی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێرانە سەپێنراوە، چونکە ئاسانکاری گەشت و ڕاهێنانی بۆ یەکینەکانی حزبوڵا کردووە لە ئێران.

لیستی ئەو شەش كەسەی كە خراونەتە لیستی سزاكانی گەنجینەی ئەمەریكا بریتین لە:
– موجتەبا جیهاندۆست، بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران كە هاوئاهەنگی لە نێوان سوپای پاسدارانی ئێرانی و كەتائیبی حزبوڵادا كردووە.
– حەبیب حەسەن دەراجی، بەرپرس لەكاروباری دەرەوەی كەتائیبی حزبوڵای عێراقی.
– جەعفەر حوسەینی، گوتەبێژی كەتائیب.
– خالید كازم ساكینی، فەرماندەی باڵای كەتائیب.
– باسم محەمەد ماجد، بەرپرسی بازرگانی و دارایی حزبوڵا.
– عیماد ناجی بەهادلی، ئەندامی ئەنجوومەنی شورای كەتائیب.
شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێک بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت
پێشت شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێک بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت
بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند
ەیوەندیدار