بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم وڵاتەی هەژاند



بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٧ پلە بەپێی پیوەری ریختەر لە باشووری فلیپین ڕوویدا و تا ئێستا جگە لە زیانی ماددی، گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەش راگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری توێژینەوەی جیۆساینسی ئەڵمانی  جی ئێف زێدی ئەڵمانی، بوومەلەرزەکە لە دوورگەی مینداناو لە قووڵایی 60 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

ئەنجێل دوگادوگا، بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان لە شارۆچکەی گلانی کەنار دەریا لە نزیک ناوەندی بوومەلەرزەکە، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی سەرەتایی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بینای ئۆفیسەکانی شارەوانی و هۆڵی وەرزشی شارۆچکەکەش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و هێڵی کارەباش پچڕاوە.

دەزگای بومەلەرزەزانی فلیپین PHIVOLCS و سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ڕایانگەیاندووە، پێشبینی ڕوودانی تسونامی ناکرێت.

ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقدا سەپاند
پێشت ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقدا سەپاند
تەندروستی جیهان هۆشداری لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە غەززە دەدات
دواتر تەندروستی جیهان هۆشداری لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە غەززە دەدات
ەیوەندیدار