شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێک بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت



قائیماقمیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، رێگەی شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێك بەڕوی هاووڵاتییاندا دادەخرێت.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژە کێوییەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکەمان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە 15/11/2023 تا 15/12/2023 شاخی بەرانان بەڕوی هاوڵاتییاندا دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەشێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و لەڕێگەی درۆنەوە چاودێری سەرشاخی بەرانان دەکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی٥٥ تیرۆریستی داعشی راگەیاند
پێشت دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی٥٥ تیرۆریستی داعشی راگەیاند
ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقدا سەپاند
دواتر ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقدا سەپاند
ەیوەندیدار