قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هاتووچۆکردن بۆ شاخی بەرانان بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەیە



قائیماقمیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، شاخی بەرانان بۆ ماوەی مانگێك بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لەسەر پێشنیاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لەپێناو سەلامەتی ژینگەی ئاژەڵە کێوییەکان و پاراستنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکەمان بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ هەتا ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شاخی بەرانان بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت.

دەشڵێت: بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەشێوەی گەڕۆک و کامێرای چاودێری و لەڕێگەی درۆنەوە چاودێری سەرشاخی بەرانان دەکرێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

سبەی نەوت لەم گەڕەکانەی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت
پێشت سبەی نەوت لەم گەڕەکانەی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت
زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم
دواتر زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی بڕی یەکەمی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم
ەیوەندیدار