سبەی نەوت لەم گەڕەکانەی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ نەوت لە مەڵبەندی دە دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی شەممە ١٧ی ١١ ٢٠٢٣ نەوت لە مەڵبەندی ١٠ دابەشدەکرێت کە گەڕەکەکانی تاڤگە، کانی کوردە، کانی سپیکە و گردەبڕاوەکە دەگرێتەوە..

ماوەی زیاتر لە مانگێكە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و هەر خێزانێک بەرمیلێك نەوتی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لەناوشار و بە ١٠٤ هەزار دینار لە دەرەوەی شار پێ‌ دەدرێت.

تەندروستی جیهان هۆشداری لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە غەززە دەدات
پێشت تەندروستی جیهان هۆشداری لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە غەززە دەدات
قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هاتووچۆکردن بۆ شاخی بەرانان بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەیە
دواتر قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هاتووچۆکردن بۆ شاخی بەرانان بۆ ماوەی یەک مانگ قەدەغەیە
پەیوەندیدار