سودانی ستایشی هەڵبژاردەی عێراق دەکات



سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵبژاردەی عێراقی کرد لە پای سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیال دا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ، ستایشی هەڵبژاردەکەی کرد و لە تۆڕی X نووسیویەتی”  پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان دەکەین بۆ سەرکەوتنی لە سەرەتای گەشتەکەیدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦”.

سودانی هەڵبژاردەی عێراقی دڵنیا کردەوە کە هەمیشە پشتیوانیان دەبن و دەڵێت” لە هەموومانەوە پشتیوانی و هاوکاری لەم ئەرکەدا دەبیننەوە،  و هیوای ئەوە دەخوازین بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانی و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق”.

لە یەکەم یاری پاڵاوتنی جامی جیهانی، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای بەسرە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا بووەوە و توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە ٥ گۆڵ بەرامبەر ١ گۆڵ یارییەکەی لێ بباتەوە، ئەم بردنەوەیە جۆش و خرۆشێکی زۆری بە هاندەران بەخشی و تا ئەم ساتەش ئاهەنگی هاندەران لە یاریگا و سەر شەقامەکان بەردەوامە.

لە هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە پارێزەرێک کرا و بە سەختی برینداربوو
پێشت لە هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە پارێزەرێک کرا و بە سەختی برینداربوو
هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هۆشداری دەدات
دواتر هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار