هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هۆشداری دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، هەر ئۆتۆمبیلێکی بێ سەرەتا لەسەر شەقامەکان ببینرێ دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەی.

لە ئاگادارییەکدا، هاتووچۆی هەولێر سەرجەم هاووڵاتیان وشوفێران ئاگاداردەکاتەوە، کەوا خۆیان بەدووربگرن لەکڕین و لێخوڕینی ئوتومبێلی بێسەرەتا و تۆمارنەکراو بەهەموو جۆرەکانیەوە،

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ئۆتۆمبێلێک لەو جۆرە ببینرێت لەسەر شەقامەکان ،دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن هاتووچۆ و هێزە ئەمنیەکانی ترەوە، وە بەهیچ شێوەیەک نادرێتەوە بەخاوەنەکەی.

ماوەی چەندین ساڵە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە زیاتر بە ( مەلیکە ) ناسراون، چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند جارێک پشکنین و کۆد بۆ ژمارەیەکی زۆر لەو ئۆتۆمبیلانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کرا، خاوەنەکانیان بە هیوای تۆمارکردن و ژمارە پێدان ڕۆژ دەژمێرن، و هاتووچۆ و حکومەتی هەرێم تا ئەم ساتە هیچ هیوایەکی لەو جۆرەی پێ نەبەخشیون.

سودانی ستایشی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
پێشت سودانی ستایشی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوا بڕیاری لەسەر حەلبوسی دا
دواتر سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوا بڕیاری لەسەر حەلبوسی دا
ەیوەندیدار