مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت و دەڵێت، “هەمان ڕۆژ مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گرد دەبنەوە”.

باسی لەوەش کردووە، مامۆستایانی وانە بێژلە هەولێربۆ داواکردنی دامەزراندنی هەمیشەیی و دواکردنی مافە کانیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردە دەبنەوە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو. نزیکەی ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم هەن و تاوەکو دانەمزرێندرێن ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەشێکی کەرتی پەروەردە پەکی کەوتووە و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، ھەژمارکردن یاخود نەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ھەموو شوێنێک تەواو دەکرێت.

کونسوڵخانەی چین راستەوخۆ ڤیزە بە هاووڵاتییانی هەرێم دەدات
پێشت کونسوڵخانەی چین راستەوخۆ ڤیزە بە هاووڵاتییانی هەرێم دەدات
سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی پارتەکەی حەلبوسی دەبێت
دواتر سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی پارتەکەی حەلبوسی دەبێت
ەیوەندیدار