سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە دەرەوەی پارتەکەی حەلبوسی دەبێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی عەزم دووپاتی کردەوە کە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران لەدەرەوەی پارتی تەقەدوم دەبێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.

فارس ئەلفارس، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، ڕایگەیاند: دیالۆگەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەن و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچن، ڕێککەوتنێک هەیە کە سەرۆکی ئەنجومەن لە دەرەوەی پارتی تەقەدوم بێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.

فارس وتیشی: هێزە سیاسییە شیعە و کوردییەکان پشتیوانی هەر کاندیدێک دەکەن کە لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانی سوننەوە کاندید بکرێت، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ ئەم پۆستە پرسێکی تایبەتە بۆ ماڵی سیاسی سوننە، هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدکراوەکان، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن.

ڕۆژی سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لەسەر ئاستی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە، بە پشتبەستن بە سکاڵای یاسایی لەیس دولەیمی.

دادگاییکردنەکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی دەستیپێکرد، دوایتۆمارکردنی سکاڵایەک کە لەلایەن نوێنەری پەرلەمان لەیس دولەیمی تۆمارکرابوو.

هاوکات دوابەدوای دەرکردنی بڕیارەکەی دادگا، محەمەد حەلبوسی لە وتارێکدا لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: کەسانێک هەن کە هەوڵدەدەن پێکهاتە سیاسییەکانی کۆمەڵگا پارچە پارچە بکەن.

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پارتی: بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت
دواتر پارتی: بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت
ەیوەندیدار