چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



لە هەولێر چوار “بازرگانی مەترسیدار” بە یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر ڕایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران کە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتنیان بەمادەی هۆشبەرەوە دەکرد.

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکان ڕۆژی چوارشەممە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، دەستیش بەسەر یەك کیلۆگرام هیرۆین و کریستاڵ و جامایکادا گراوە و دەستگیرکراوەکانیش ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

گەنجێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە درا
پێشت گەنجێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە درا
لە هەولێر ٥٠ تیمی شارەوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە ئەرکدا دەبن
دواتر لە هەولێر ٥٠ تیمی شارەوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە ئەرکدا دەبن
ەیوەندیدار