گەنجێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لەسێدارە درا



سزای له‌سێدارەنی بەندکراوێک بە ناوی شاباز لەتیفی سرینی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەدانی بەسەردا سه‌پێنرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣)، سزای له‌سێدارەنی شاباز لەتیفی سرینی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی و پۆلیسێک، دەستبەسەرکراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتییە تا ئێستا، لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی حکومەت بڵاونەکراوەتەوە.

بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار