بانکی ناوەندی: بانکە عێراقی و تورکییەکان پێکەوە دەبەستین



سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی دەرەکی بە دراوی یۆرۆ، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا لەسەر کردنەوەی چەند هەژمارێک ڕێککەوتون.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا ڕێککەوتنی کردووە بۆ کردنەوەی هەژماری عێراقی تایبەت بە حەواڵە و بازرگانی دەرەکی لە ڕێگەی بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی نێوان بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ ئەو بانکە تورکییانە بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیایە، بەوپێیەی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بەرزە و ڕێگای بازرگانیکردن لە نێوان هەردوو وڵات ئاسانتر دەکات.

باسی لەوەشکردووە، بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێککاری بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتووەتە بەر.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنە لە نێوان پارێزگاری بانکی ناوەندی و باڵیۆزی تورکیا و سەرۆکی ئەنجومەنی کار و بەرێوەبەری لقی بانکە تورکییەکان لە عێراق کراوە لەسەر حەواڵە و بازرگانیکردنی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی یۆرۆ.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
پێشت دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەینی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار